
كورته‌يه‌ك ده‌رباره‌ى كۆميسيۆن
كۆمیسیۆنی بالاˇی سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان به پێی یاسای ژماره 92 له 31/5/2004 دا دامه‌زرێنرا ، بۆ ئه‌وه‌ی ببێته ته‌نها ده‌سه‌لاˇتی هه‌ڵبژاردن له عیراقدا ، كۆمیسیۆن ده‌سته‌یه‌كی پێشه‌یی حكومی سه‌ربه‌خۆ و بێ لایه‌نه ، كه‌سایه‌تیه‌كی مه‌عنه‌ویه و ده‌چێته ژێر چاودێری ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانه‌وه، هێزی ڕه‌های یاسای ده‌سه‌لاˇتی ڕاگه‌یاندن و ئه‌نجام دان و جێ به جێ كردنی یاسا‌و ڕێساكان و كارڕاییه‌كانی هه‌یه له سه‌ر ڕاپرسی و هه‌ڵبژاردنه‌كان . كۆمیسیۆن لایه‌نی ئاماده‌و جێ به جێ كرا‌و و بانگه‌شه‌كه‌ره له ڕوی ڕاگه‌یاندنه‌وه بۆ هه‌ر كردارێكی هه‌ڵبژاردن یان ڕاپرسی كه له عێراقدا ده‌كرێت له پێناو ئه‌وه‌ی گه‌ل به به‌شداری كردنی له دروست كردنی بڕیاردا مافه‌كانی خۆی به‌ده‌ست بێنێت ، له ڕێگه‌ی نوێنه‌ره هه‌ڵبژێردراوه‌كانیه‌وه ئه‌مجاش ده‌ستاوده‌ست پێكردنی ده‌سه‌لاˇت به‌شێوه‌یه‌كی ئاشتی خوازانه‌و دادوه‌رانه كه‌مافی هه‌موان ده‌سته‌به‌ربكات .یاسای نوێی كۆمیسیۆن ژماره (11) ساڵی 2007 له لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقه‌وه ده‌ركرا ، كه كۆمیسیۆن به‌ر پرس ده‌كات له ئاماده‌و سه‌رپه‌رشتی كردن و پلان دانان و جێ به‌جێ كردنی هه‌رسێ كرداری هه‌ڵبژاردن ، له كاتی ڕوخانی ڕژێمی پێشوه‌وه تا ئێستا.
ئه‌نجوومه‌نى كۆميسه‌ران
ئه‌نجومه‌نی كۆمیسه‌ران كه له 9 ئه‌ندام پێك هاتووه و له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانه‌وه هه‌ڵبژێردراوه، هه‌ڵده‌ستن به به‌ڕێوه‌بردنی كۆمیسیۆن .پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن له ساڵی 2007دا له‌لایه‌ن نێردراوانی نێوده‌وڵه‌تی بۆ هاۆكاری عێراق بوو . كه به پێی یاسای كۆمیسیۆن به په‌سه‌ند و له‌باردانران بۆ موماره‌سه‌كردنی هه‌ڵبژاردنێكی باشتر .ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران لیژنه‌یه‌كی دیاری كرد بۆ ده‌ست نیشان كردن وپالاˇوتنی كۆمیسه‌رانی نوێ ، ئه‌م لیژنه له چوار ئه‌ندام له لیژنه‌ی یاسای ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و دوو ئه‌ندام له لیژنه‌ی بێگه‌ردی و دوو ئه‌ندام له لیژنه‌ی ڕیشه كێشكردنی به‌عس و دوو ئه‌ندام له لیژنه‌ی هه‌رێم وپارێزگاكان و دوو ئه‌ندام له لیژنه‌ی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی و دووئه‌ندام له لیژنه‌ی ژنان و به‌سه‌رۆكایه‌تی جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن شێخ خالد العطیه .داواكردن بۆ پله‌ی كۆمیسه‌ر له‌سه‌ر ماڵپه‌ری ئه‌لیكترۆنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران خرایه‌ڕوو و هه‌روه‌ها ئه‌و ئاگاداریه ڕه‌وانه‌كرا بۆ زیاتر له 400 له هۆیه‌كانی ڕاگه‌یاندن ، نێردراوه نێوده‌وڵه‌تیه‌كه به‌هه‌موو داواكاریه‌كاندا چونه‌وه‌وه پڕاوپڕیش چاودێری پرۆسه‌كه‌یان ده‌كرد .كۆمیسه‌ره‌كانیش وه‌ك هه‌موو فه‌رمانبه‌رانی تری كۆمیسیۆن ده‌بێت ئیمزا له‌سه بڕوانامه‌یه‌كی ڕێساكانی ڕه‌وشت بكه‌ن كه پێیان پڕده‌كرێته‌وه كه ده‌بێت به‌رزترین پێوه‌ره‌كانی بێ لایه‌نی و شه‌فافیه‌ت له‌به‌ر چاو بگرن .
به‌ڕێوه‌بردنی هه‌ڵبژاردنه‌كان
به‌رێوه‌به‌رایه‌تى هه‌ڵبژاردن بریتیه له ده‌زگاى به‌رێوه‌بردن و جێبه‌جىˇ كردن له كۆمیسیۆنى باڵا و سه‌رۆكایه‌تى به‌رێوه‌بردنى هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌كات و پیویسته له‌سه‌رى پلان ئاماده بكات و ڕێوشوێنه‌كانى تایبه‌ت به پِۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌كان بگرێته‌به‌ر و پێشكه‌شى بكات به ئه‌نجومه‌ن بۆ ڕاستاندن له‌سه‌رى ، وه به‌رێبردنى هه‌ڵبژاردنه‌كان پێكدێت له نوسینگه‌ى نیشتیمانى و نۆزده نوسینگه‌ى هه‌ڵبژاردن له ته‌واوى پارێزگاكانى عێراقدا سه‌ره‌راى ده‌سته‌ى هه‌رێمى كورستان ، وه په‌یوه‌ندیان هه‌یه به نوسینگه‌كانى هه‌ڵبژاردنى پارێزگاكان بۆ تۆمارى بنكه‌كان و موماره‌سه‌ى كاره‌كان ده‌كه‌ن بۆ تۆمارى ده‌نگده‌ران به مه‌به‌ستى ئاماده كردنى تۆمارى ده‌نگده‌ران به ته‌واوى و شه‌فافانه بۆ سه‌رخستنى پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌كان و ڕاپرسى ، و په‌یوه‌ندییان هه‌یه به نوسینگه‌كانى هه‌ڵبژاردنى پارێزگاكان بۆ بنكه لقیه‌كان كه پێكهاتون له كۆمه‌ڵێك بنكه‌ى ده‌نگدان و بۆ هه‌ر یه‌كێكیان له چه‌ند وێتگه‌یه‌كى ده‌نگدان پێكهاتووه كه بریتیه (1-6) وێستگه یان زۆر جار زیاتر .
وه ده‌قى بڕگه‌ى پێنجه‌م له یاساى كۆمیسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كان ژماره (11)ى ساڵى 2007 ده‌ڵێت به‌رێوه‌بردنى هه‌ڵبژاردنه‌كان پێكدێت له :
أ- به‌رێوه‌بردنى هه‌ڵبژاردنه‌كان پێكدێت له نوسینگه‌ى نیشتیمانى و نوسینگه‌كانى هه‌ڵبژاردن له هه‌رێم و پارێزگاكان به پێى په‌یكه‌رى كۆمیسیۆن كه له‌لایه‌ن (به‌رێوه‌به‌رى گشتى / سه‌رۆك) به‌رێوه‌به‌رى هه‌ڵبژاردنه‌كانه‌وه پێشنیار كراوه و ئه‌نجومه‌نى كۆمیسه‌ران ڕاستاندنى له‌سه‌ر كردووه و پێكهاتووه له به‌رێوه‌به‌رى گشتى كه سه‌رۆكى به‌رێوه‌بردنى هه‌ڵبژاردنه‌كانه و ئه‌نجومه‌نى كۆمیسه‌ران ڕاستاندنى له‌سه‌ر كردووه و لایه‌نى په‌یوه‌ندیدارى ڕاسپاردووه بۆ ڕێكخستنى كاره‌كانى و دوپات كردنه‌وه‌ى له‌سه‌ر باش ئه‌نجامدانى كاره‌كانى .
ب- به‌رێوه‌بردنى هه‌ڵبژاردنه‌كان به‌رپرسیاریه‌تى جێبه‌جىˇ كردنى په‌یڕه‌وه‌كان و بڕیاره ده‌رچووه‌كانى ئه‌نجومه‌نى كۆمیسه‌ران وه‌رده‌گرێت له‌گه‌ڵ ته‌واوى چالاكیه‌كانى سه‌ربه هه‌ردوو پڕۆسه‌ى جێبه‌جىˇ كردن و ڕێوشوێنه‌كان له نوسینگه‌ى نیشتیمانى و نوسینگه‌ى هه‌رێمه‌كان .
ج- كاره گه‌وره‌كان له نوسینگه‌ى نیشتیمانى له هه‌ردو یاریده‌ده‌رى به‌رێوه‌به‌رى گشتى و به‌رێوه‌به‌رانى فه‌رمانگه‌كانى نوسینگه كه له لایه‌ن به‌رێوه‌به‌رایه‌تى هه‌ڵبژاردنه‌كانه‌وه هه‌ڵده‌بژێردرێن و له لایه‌ن ئه‌نجومه‌نى كۆمیسه‌رانه‌وه ڕاستاندنى له‌سه‌ر ده‌كرێت به زۆرینه‌ى پێنج ده‌نگ له هه‌شت ده‌نگ به‌ڵام به‌رێوه‌به‌رانى نوسینگه‌كانى هه‌رێمه‌كان و پارێزگاكان یه‌كێكیان هه‌ڵده‌بژێردرێت و له لایه‌ن ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌نى كۆمیسه‌رانه‌وه ڕاستاندنى له‌سه‌ر ده‌كرێت به زۆرینه‌ى پێنج پاڵێوراو له لایه‌ن ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى هه‌رێم یان پارێزگاكه و یه‌كێكیان هه‌ڵده‌بژێردرێت و له لایه‌ن ئه‌نجومه‌نى كۆمیسه‌رانه‌وه ڕاستاندنى له‌سه‌ر ده‌كرێت لایه‌نى كه‌م به زۆرینه‌ى پێنج ئه‌ندامى پێویست ئه‌بێت .
د- سه‌رۆكه‌كان و ئه‌ندامانى نوسینگه‌كانى هه‌ڵبژاردنه‌كان به‌رپرس ده‌بن له‌و كارانه‌ى پێیان ده‌سپێردرێت به‌ڵام به‌رێوه‌به‌رى به‌رێوه‌بردنى هه‌ڵبژاردنه‌كان مافى لێپرسینه‌وه و پێشنیار كردنى هه‌یه بۆ هه‌ر كه‌سێك كه به كارى خۆى هه‌ڵنه‌ستێت به هه‌مان ئامرازى ده‌قه‌كانى بڕگه‌ى (ج) .
یاساكانی كۆمیسیۆن
یاسای كۆمیسیۆنی بالاˇی سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان له ساڵی 2007
هه‌مواركراوی یه‌كه‌م بۆ یاسای كۆمیسیۆنی بالاˇی سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان 2010


