نووسینگه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی بابیل به‌شداری له كۆبوونه‌وه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكه ده‌كات
له هۆڵی كۆبوونه‌وه‌كانی ده‌زگای ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكه وله رۆژی چوارشه‌ممه رێكه‌وتی بیست و پینجی مانگی كانونی
دووه‌می 2012دا ، نووسینگه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی بابیل به‌شداری له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی راگه‌یاندن بۆ لێپرسراوانی به‌ش و فه‌رمانگه‌كانی راگه‌یاندن له ده‌سته‌و دامه‌زراوه‌كانی پارێزگاكه كرد. له‌م كۆبوونه‌وه‌دا كه لێپرسراوی راگه‌یاندنی نووسینگه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی بابیل ئاماده‌ی بوو ده‌ستكه‌وتووه گرنگه‌كانی راگه‌یاندنی تایبه‌ت به هه‌موو فه‌رمانگاێك روون كرده‌وه وتیایدا كۆمیسیۆنی بالای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان چ پێشكه‌شی كرد له پلانی راگه‌یاندن و ده‌ستكه‌وتووه‌كانی سه‌ركه‌وتنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی پێشوودا هه‌روه‌ها لێپرسراوی راگه‌یاندنی نووسینگه‌كه ووتی : كۆمیسیۆن به‌رده‌وامه له ئیش وكاری له‌م ماوه‌دا به مه‌به‌ستی ئاماده‌كردن بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتوودا وه‌كو هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی شار و شارۆچكه‌كان و هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان و ئاماژه‌ی دا بۆ گرنگی به‌رده‌وامێتی راگه‌یاندن له‌نێوان دامه‌زراوه‌كان و فه‌رانگه‌كانی ده‌وڵه‌ت له ماوه‌ی داهاتوودا و جه‌ختی كرده سه‌ر ئه‌وه‌ی كه راگه‌یاندن بریتی یه له رووكاری سه‌ره‌كی و زمانی لێپرسراو له هه‌موو كاتێكدا ، ئه‌مه و ده‌عوه‌تنامه‌یه‌ك پێشكه‌ش كرا بۆ ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكه له لایه‌ن سه‌رۆكی لیژنه‌ی رۆشنبیری و راگه‌یاندن بۆ پێشكه‌ش كردنی پشتگیری بۆ كۆمیسیۆن له ماوه‌ی پرۆسه‌كانی هه‌ڵبژاردنی داهاتوودا وه‌كو دامه‌زراوێكی گرنگ له دامه‌زراوه‌كانی بوژانه‌وه‌ی دیموكراتیدا له عێراقی نوێ . شایانی باسه نووسینگه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی بابیل به‌رده‌وامه له به‌ستنی چاوپێكه‌وتن و كۆبوونه‌وه‌كان له پارستنی په‌یڕه‌وی هاوبه‌شی و به‌رده‌وامیه‌تی و كاگیری كردنی رۆڵی په‌یوه‌ندیه‌كانی گشتی به‌مه‌به‌ستی پشتگیری كردنی ئیش و كاری كۆمیسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتوودا


del.icio.us
Digg