
چوارچێوه‌ی یاساكان
چوار چێوه‌ی یاسایی بو هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ارنی عێراقی بو ساڵی 2010 دانانی چوار چێوه‌ی یاسایی بو ئاماده‌كردن و وه‌ده‌ست هێنانی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بو ساڵی 2010 بو كومه‌ڵێك له ده‌قی هاتوو له ده‌ستوری عێراقی وه هه‌ندێك یاسای تر كه ده‌كرێت وه‌ده‌ست بێت .
پشت به‌ستن به بابه‌تی سێیه‌م /لقی یه‌كه‌م مادده‌ی (49) له ده‌ستور كه تیایدا هاتوه كه ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران پێك دێت له ژماره‌یه‌ك ئه‌ندام به رشێژه‌ی یه‌ك كورسی بو هه‌ر سه‌د هه‌زار كورسی له ڕه‌گه‌زنامه‌ی عێراقی كه نویچنه‌ری گه‌لی عێراقی ده‌كه‌ن به ته‌واوی . كه هه‌ڵده‌بژێردرێت له ڕێگای ده‌نگدانی گشتی نهێنی راسته‌وخو . كه نوێنه‌ران هه‌موو پێكهاته‌كانی گه‌لن وه په‌ره‌و ده‌كریت به یاسایی و مه‌رجی پاڵێوراوو ده‌نگده‌رو هه‌موو ئه‌وانه‌ی په‌یوه‌ندیان به هه‌ڵبژاردنه‌وه هه‌یه به یاسا ڕێكده‌خرێت .
یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ژماره 16 بو ساڵی 2005 ڕێژه‌كه هاتوه له بڕگه‌ی (أ) له به‌شی یه‌كه‌م له یاساكه په‌یره‌و ده‌كرێت له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران وه‌ك ڕونمان كردوته‌وه له به‌شی پێنجه‌می ئه‌م یاسایه ئالیه‌ت و زانیاریه‌كانی هه‌ڵبژاردن كه به پێی مه‌رجه‌كانی به‌رێوه ده‌چێت وه مه‌رجه‌كانی ئه‌مانه‌ن كه ده‌نگده‌رو پاڵێوراو په‌یره‌وی ده‌كه‌ن .3- یاسایی پارت و ده‌سته سیاسیه‌كان (فه‌رمانی ژماره 97 ) كه له به‌شی یه‌كه‌می دا هاتوه : كه ئه‌م فرمانه به‌شێكه له چوارچێوه‌ی یاسایی بو هه‌ڵبژاردنێكی دروست و كه ره‌نگ ده‌داته‌وه به شێوه‌یه‌كی فراوان له‌سه‌ر بیری جیاجیای سیاسی له عێراقدا . له ڕێگای هاندانی په‌ره‌پێدانی ده‌سته‌كانی سیاسی له هه‌موو ناوچه‌كانی عێراق وه په‌یره‌وككردنی به‌ره‌و پاكی و پوختی .
یاسایی گوڕینی یه‌كه‌م له یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كان ژماره 16 بو ساڵی 2005 كه هاتوه له‌و هوكارانه‌ی كه پێویسته بوی به مه‌به‌ستی به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنێكی ئازاد و دیموكراتی له عێراقدا ، وه به‌مه‌به‌ستی به‌ڕێوه‌چوونی ئه‌م هه‌ڵبژاردنانه بوچ ئاستێكی داواكراو . به پێی پێوه‌ره‌كانی نێوه‌ده‌وڵه‌تی باوه‌رپێكراو داواكانی گه‌ل . ئه‌م یاسایه په‌یره‌و كرا .
یاسای گوڕینی دووه‌م بو یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كان ژماره 16 بو ساڵی 2005 كه هه‌موار به پێی ماده‌ی یه‌كه‌م هه‌روه‌ها ڕێژه‌ی گه‌شه‌كردنی دانیشتوان به ڕیچژه‌ی (%2.8 ) بوهه‌موو پارێزگایه‌ك سالانه كه عێراقیه‌كان له هه‌ر كوێیه‌ك بن ده‌نگ ده‌ده‌ن به لیستی پارێزگاكانیان یان پاڵێوراوه‌كانیان ئه‌گه‌ر له ده‌ره‌وه‌ی عێراقیش بن
یاداشتی لێكدانه‌وه كه ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ده‌ری كردووه كه خشته‌یه‌كیان دانا كه چونێتی دابه‌شكردنی كورسیه‌كان به‌سه‌ر پارێزگاكان ڕوون ده‌كاته‌وه . له گه‌لچ (15 ) كورسی وه‌ك كورسیه‌كان قه‌ره‌بوكردنه‌وه .وه ژماره‌ی گشتی كورسیه‌كان ده‌بێته 325 كورسی
به پێی یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ژماره 16 ی بو ساڵی 2005 ی هه‌موار كرا‌و كومسێ,ن هه‌ستا به ده‌ركردنی هه‌مو په‌یره‌وه‌كانی كه ئاسانكاری ده‌كات بو جێبه‌جێكردنی ئه‌م یاسایه و ئاماده‌كردو وه‌ده‌ستهێنانی پڕوسه‌ی هه‌ڵبژاردن كه ئه‌مانه‌ن :
-
په‌یڕوه‌ی نوێكردنه‌وه‌ی توماری ده‌نگده‌ران بو هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراقی 2010 .
-
په‌یڕه‌وی چاودێرانی هه‌ڵبژاردنه‌كان و ڕاپرسی بو هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراقی 2010 .
-
په‌یڕه‌وی نوێنه‌رانی قه‌واره سیاسیه‌كان بو هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراقی 2010 .
-
په‌یڕه‌وی په‌سه‌ندكردنی قه‌واره‌و ئیتیلافه سیاسیه‌كان بو هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراقی 2010 .
-
په‌یڕه‌وی سكالاو ته‌عنه‌كان بو هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراقی 2010 .
-
په‌یڕه‌وی ده‌نگدان و ژمارد ن و سه‌پاندن بو هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراقی 2010 .
-
په‌یڕه‌وی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان بو هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراقی 2010 .
-
په‌یڕه‌وی ده‌نگدانی عێراقیه‌كانی ده‌ره‌وه بو هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراقی 2010 .


