
به‌ڕێوه‌بردنی هه‌ڵبژاردنه‌كان
به‌رێوه‌به‌رایه‌تى هه‌ڵبژاردن بریتیه له ده‌زگاى به‌رێوه‌بردن و جێبه‌جىˇ كردن له كۆمیسیۆنى باڵا و سه‌رۆكایه‌تى به‌رێوه‌بردنى هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌كات و پیویسته له‌سه‌رى پلان ئاماده بكات و ڕێوشوێنه‌كانى تایبه‌ت به پِۆسهى هه‌ڵبژاردنه‌كان بگرێته‌به‌ر و پێشكه‌شى بكات به ئه‌نجومه‌ن بۆ ڕاستاندن له‌سه‌رى ، وه بهرێبردنى هه‌ڵبژاردنه‌كان پێكدێت له نوسینگه‌ى نیشتیمانى و نۆزده نوسینگه‌ى هه‌ڵبژاردن له ته‌واوى پارێزگاكانى عێراقدا سه‌ره‌راى ده‌سته‌ى هه‌رێمى كورستان ، وه په‌یوه‌ندیان هه‌یه به نوسینگهكانى هه‌ڵبژاردنى پارێزگاكان بۆ تۆمارى بنكه‌كان و موماره‌سه‌ى كاره‌كان ده‌كه‌ن بۆ تۆمارى ده‌نگده‌ران به مه‌به‌ستى ئاماده كردنى تۆمارى ده‌نگده‌ران به ته‌واوى و شه‌فافانه بۆ سه‌رخستنى پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌كان و ڕاپرسى ، و په‌یوه‌ندییان هه‌یه به نوسینگهكانى هه‌ڵبژاردنى پارێزگاكان بۆ بنكه لقیه‌كان كه پێكهاتون له كۆمه‌ڵێك بنكه‌ى ده‌نگدان و بۆ هه‌ر یه‌كێكیان له چه‌ند وێتگهیهكى ده‌نگدان پێكهاتووه كه بریتیه (1-6) وێستگه یان زۆر جار زیاتر .
وه ده‌قى بڕگه‌ى پێنجه‌م له یاساى كۆمیسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كان ژماره (11)ى ساڵى 2007 ده‌ڵێت به‌رێوه‌بردنى هه‌ڵبژاردنه‌كان پێكدێت له :
أ- به‌رێوه‌بردنى هه‌ڵبژاردنه‌كان پێكدێت له نوسینگه‌ى نیشتیمانى و نوسینگهكانى هه‌ڵبژاردن له هه‌رێم و پارێزگاكان به پێى په‌یكه‌رى كۆمیسیۆن كه له‌لایه‌ن (به‌رێوه‌به‌رى گشتى / سه‌رۆك) به‌رێوه‌به‌رى هه‌ڵبژاردنه‌كانه‌وه پێشنیار كراوه و ئه‌نجومه‌نى كۆمیسه‌ران ڕاستاندنى له‌سه‌ر كردووه و پێكهاتووه له به‌رێوه‌به‌رى گشتى كه سه‌رۆكى به‌رێوه‌بردنى هه‌ڵبژاردنه‌كانه و ئه‌نجومه‌نى كۆمیسه‌ران ڕاستاندنى له‌سه‌ر كردووه و لایه‌نى په‌یوه‌ندیدارى ڕاسپاردووه بۆ ڕێكخستنى كاره‌كانى و دوپات كردنه‌وه‌ى له‌سه‌ر باش ئه‌نجامدانى كاره‌كانى .
ب- به‌رێوه‌بردنى هه‌ڵبژاردنه‌كان به‌رپرسیاریه‌تى جێبه‌جىˇ كردنى پهیڕهوهكان و بڕیاره دهرچووهكانى ئه‌نجومه‌نى كۆمیسه‌ران وه‌رده‌گرێت له‌گه‌ڵ ته‌واوى چالاكیه‌كانى سه‌ربه هه‌ردوو پڕۆسه‌ى جێبه‌جىˇ كردن و ڕێوشوێنه‌كان له نوسینگه‌ى نیشتیمانى و نوسینگه‌ى هه‌رێمه‌كان .
ج- كاره گه‌وره‌كان له نوسینگه‌ى نیشتیمانى له هه‌ردو یاریده‌ده‌رى به‌رێوه‌به‌رى گشتى و به‌رێوه‌به‌رانى فهرمانگهكانى نوسینگه كه له لایه‌ن به‌رێوه‌به‌رایه‌تى هه‌ڵبژاردنه‌كانه‌وه هه‌ڵده‌بژێردرێن و له لایه‌ن ئه‌نجومه‌نى كۆمیسه‌رانه‌وه ڕاستاندنى له‌سه‌ر ده‌كرێت به زۆرینه‌ى پێنج ده‌نگ له هه‌شت ده‌نگ به‌ڵام به‌رێوه‌به‌رانى نوسینگهكانى هه‌رێمه‌كان و پارێزگاكان یه‌كێكیان هه‌ڵده‌بژێردرێت و له لایه‌ن ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌نى كۆمیسه‌رانه‌وه ڕاستاندنى له‌سه‌ر ده‌كرێت به زۆرینه‌ى پێنج پاڵێوراو له لایه‌ن ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى هه‌رێم یان پارێزگاكه و یه‌كێكیان هه‌ڵده‌بژێردرێت و له لایه‌ن ئه‌نجومه‌نى كۆمیسه‌رانه‌وه ڕاستاندنى له‌سه‌ر ده‌كرێت لایه‌نى كه‌م به زۆرینه‌ى پێنج ئه‌ندامى پێویست ئه‌بێت .
د- سه‌رۆكه‌كان و ئه‌ندامانى نوسینگهكانى هه‌ڵبژاردنه‌كان به‌رپرس ده‌بن له‌و كارانه‌ى پێیان ده‌سپێردرێت به‌ڵام به‌رێوه‌به‌رى به‌رێوه‌بردنى هه‌ڵبژاردنه‌كان مافى لێپرسینه‌وه و پێشنیار كردنى هه‌یه بۆ هه‌ر كه‌سێك كه به كارى خۆى هه‌ڵنه‌ستێت به هه‌مان ئامرازى ده‌قه‌كانى بڕگه‌ى (ج
په‌یڕه‌و ژماره (22) له ساڵی 2010 بنه‌مای كارراییهكانی ده‌سته‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ![]()


