
ئه‌نجومه‌نی كۆمیسه‌ران
ئه‌نجومه‌نی كۆمیسه‌ران كه له 9 ئه‌ندام پێك هاتووه و له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانه‌وه هه‌ڵبژێردراوه، هه‌ڵده‌ستن به به‌ڕێوه‌بردنی كۆمیسیۆن .پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن له ساڵی 2007دا له‌لایه‌ن نێردراوانی نێوده‌وڵه‌تی بۆ هاۆكاری عێراق بوو . كه به پێی یاسای كۆمیسیۆن به په‌سه‌ند و له‌باردانران بۆ موماره‌سه‌كردنی هه‌ڵبژاردنێكی باشتر .ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران لیژنه‌یه‌كی دیاری كرد بۆ ده‌ست نیشان كردن وپالاˇوتنی كۆمیسه‌رانی نوێ ، ئه‌م لیژنه له چوار ئه‌ندام له لیژنه‌ی یاسای ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و دوو ئه‌ندام له لیژنه‌ی بێگه‌ردی و دوو ئه‌ندام له لیژنه‌ی ڕیشه كێشكردنی به‌عس و دوو ئه‌ندام له لیژنه‌ی هه‌رێم وپارێزگاكان و دوو ئه‌ندام له لیژنه‌ی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی و دووئه‌ندام له لیژنه‌ی ژنان و به‌سه‌رۆكایه‌تی جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن شێخ خالد العطیه .داواكردن بۆ پله‌ی كۆمیسه‌ر له‌سه‌ر ماڵپه‌ری ئه‌لیكترۆنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران خرایه‌ڕوو و هه‌روه‌ها ئه‌و ئاگاداریه ڕه‌وانه‌كرا بۆ زیاتر له 400 له هۆیه‌كانی ڕاگه‌یاندن ، نێردراوه نێوده‌وڵه‌تیه‌كه به‌هه‌موو داواكاریه‌كاندا چونه‌وه‌وه پڕاوپڕیش چاودێری پرۆسه‌كه‌یان ده‌كرد .كۆمیسه‌ره‌كانیش وه‌ك هه‌موو فه‌رمانبه‌رانی تری كۆمیسیۆن ده‌بێت ئیمزا له‌سه بڕوانامه‌یه‌كی ڕێساكانی ڕه‌وشت بكه‌ن كه پێیان پڕده‌كرێته‌وه كه ده‌بێت به‌رزترین پێوه‌ره‌كانی بێ لایه‌نی و شه‌فافیه‌ت له‌به‌ر چاو بگرن
ئه‌ندامه‌كانی ئه‌نجومه‌نی كۆمیسه‌ران
( كلیك بكه له‌سه‌ر ناوی هه‌ر كۆمیسه‌رێك بته‌وێ سیفیه‌كه‌ی ده‌ستكه‌وێ )
* كۆمیسه‌ر ئه‌مه‌ل عاریف عه‌لی
* كۆمیسه‌ر ئه‌یاد ئه‌لكینانی .
* كۆمیسه‌ر حه‌مدیه ئه‌لحوسینی .
* كۆمیسه‌ر سه‌ردار عه‌بدلقادیر .


